بانگه‌واز
به‌داخێکی گرانه‌وه هه‌وڵه‌کانی ناوه‌نده رۆناکبیری و رێکخراوه‌کانی مافی مروڤ له
کوردستان‌و ئێران و جیهان یارمه‌تیده‌ر نه‌بوون وسه‌رئه‌نجام رۆژی چوارشه‌ممه
11.11.2009 ئیحسان فه‌تاحیان چالاکی سیاسی کورد، له لایان حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی
ئێرانه‌وه ئێعدام کرا.
بێ گومان یه‌کێک له مه‌به‌سته‌کانی کۆماری کۆنه‌په‌رستی ئیسلامی ئێران له‌و ئێعدامانه
ئه‌گه‌ر له لایه‌ک داخ هه‌ڵرشتن بێ به خه‌باتی سیاسیانه‌ی ئه‌و تێکۆشه‌رانه، له
لایه‌کی دیکه‌ش بۆ چاو ترسێن کردنی چالاکانی دیکه‌ی رێگه‌ی به‌ختیاری و ئازادی خه‌ڵکی
کوردستانه.
بۆ ده‌ربرێنی بێزاری و مه‌حکوم کردنی ئه‌و جینایه‌ته، داوا له دڵسۆزانی کورد وهه‌موو
خه‌مخۆرانی مافی مرۆڤ ده‌که‌ین که هه‌موومان وێکرا و به شێوه‌یه‌کی یه‌کگرتووانه
به‌شداری خۆپێشاندانی رۆژی سێ شه‌ممه رێکه‌وتی17ی نوامبه‌ر له ئۆسلۆی پێته‌ختی ولاتی
نۆروێژ بکه‌ین و له ژیر ناوی" نا بۆ له سێداره‌دان" خۆپێشاندانێکی هێمنانه به‌رێوه
به‌رین.
به‌شداری له‌م رێپێوانه‌دا ئه‌رکێکی سیاسی و نیشتمانی یه.
گروپی کوردی له رێکخراوی ئێس.ئۆ.ئێس راسیسمه
گروپی خویندكاری كورد بۆ دیفاع له مافی زیندانی سیاسی كورد
رۆژ : سێ‌شه‌ممه 17 نه‌وامبر
كاتژمێر : 17.00-15.00
شۆێن : ئێستگای قه‌تاری ئۆسڵۆ ( ترفیك كانت)
ته‌لیفونی پێوه‌ندی :95900916 - 90975759
Date: 16 Nov 2009 Views: 80
Print